جێگری سەرۆک و فراکسیۆنەکەی مەهەپە، لە ساڵی ٢٠١٣ دا زۆرترین کۆنگرەی رۆژنامەوانییان بەستووە.
دوای ئەوان دوو پەرلەمانتاری بەدەپە دێت بۆ تۆمار کردنی ژمارەی پێوانەیی.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی مەھەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئۆکتای ڤوراڵ شامپیۆنی ساڵی ٢٠١٣ بۆ سازدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانییە.
ئۆکتای ڤوراڵ لەمساڵدا ١٠٦ جار کۆنگرەی رۆژنامەوانیی لە پەرلەمانی تورکیا ساز کردووە و بۆتە یەکەمین کەس کە زۆرترین ژمارەی تۆمارکردبێ.
دوەمین کەس کە زۆرترین کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساز کردووە، پەرلەمانتاری مەھەپە ئۆزجان یەنیچەرە کە ٨١ کۆنگرەی ساز کردووە.
ھەر لە ساڵی ٢٠١٣دا فراکسیۆنی جەھەپە ٤٣٧ کۆنگرەی رۆژنامەوانی، مەھەپە ٢٧١ کۆنگرە، بەدەپە ١٣٠ و ئاک پارتی ٣٨ کۆنگرەی رۆژنامەوانییان ساز کردووە.
لە فراکسیۆنی جەھەپە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو پارتە عاکیف حەمزەچەبی ٤٠ کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساز کردووە، جێگری سەرۆکی جەھەپە فاروق لۆغئۆغڵویش ٣٦ کۆنگرە، ئاتیلا کارتیش ٣١ کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساز کردووە.
لە فراکسیۆنی بەدەپەیش ئاڵتان تان ٣٥ کۆنگرە و ئیدریس بالوکەن ٣٠ کۆنگرەی رۆژنامەوانییان ساز کردووە.