Muhammet Ali Kemal
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "لای ئێمە قۆنیا، دیاربەکر، کلیس و عەنتاب چۆن بن، حەلەبیش بەهەمان شێوەیە. هەموومان رۆڵەی هەمان شارستانییەتین، شارەکانیشمان وەک ئێمە برای یەکن. تورکیا بۆ رزگارکردنی ٤٦ هەزار خوشک و برای سووریمان و دەرهێنانی ئەوان لەناو ئەم ئاگرە هەموو هەوڵێکی خۆی خستە گەڕ، بەڵام بەداخەوە وڵاتانی رۆژئاوا کە پێیان دەڵێن لە شارستانی جیهاندا پێشکەوتوون، بوونە بینەری ئەو ستەم و گوشارەی لە سووریا و حەلەب خرایە سەر خەڵک".
بینالی یڵدرم بە پەنابەرە سوورییەکانی گوت: ''لەسووریا و لەتورکیاش، هەموو ئەو رەوشت نزم و تیرۆریستانە لەناودەبەین کە گیانی هاووڵاتییان دەکەنە ئامانج. ئەوانەی کە ئەمانەیان بەسەر ئێوەدا هێناوە، ئەگەرچی جیهان بێدەنگ و کەڕیش بێت لەئاستیدا، تورکیا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات''.
لەبارەی بڕی خەرجی ئاوارەکان یڵدرم رایگەیاند: "٢٥ ملیار دۆلارمان خەرج کردووە، لێیان حەڵاڵ بێت. لەمەش زیاتریان بۆ خەرج دەکەین. ئەورووپییەکان و وڵاتانی دیکە تەنها دەستخۆشیمان لێ دەکەن و دەڵێن 'کاریکی باشتان کرد، سوپاستان دەکەین، زۆر چاکەخواز و خێرۆمەندن'. واز لە ئامۆژگاری بهێنن و وەرن هاوکارییان بکەن".
پەیامە گرنگەکانی نێو گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەمشێوەیە بوون: "لە پێنج پەنابەر لە جیهاندا یەکێکیان هاووڵاتیی سوورییە. سوپاس بۆ خودا تورکیا پشتی لە گەلی سووریا نەکرد، ئەگەر بە رێژە دابەشی بکەین تورکیا میوانداری سێ لەو پێنج پەنابەرانەی کردووە. لەمەدا هەست بە دڵخۆشی دەکەین".
ھەروەھا گوتیشی: ''لە سووریا و لە تورکیاش، هەموو ئەو رەوشت نزم و تیرۆریستانە لەناودەبەین کە گیانی هاووڵاتییان دەکەنە ئامانج. ئەوانەی کە ئەمانەیان بەسەر ئێوەدا هێناوە، ئەگەرچی جیهان بێدەنگ و کەڕیش بێت لەئاستیدا، تورکیا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات''.
- "لای ئێمە قۆنیا، دیاربەکر، کلیس و عەنتاب چۆن بن، حەلەبیش بەهەمان شێوەیە. هەموومان رۆڵەی هەمان شارستانییەتین، شارەکانیشمان وەک ئێمە برای یەکن. تورکیا بۆ رزگارکردنی ٤٦ هەزار خوشک و برای سووریمان و دەرهێنانی ئەوان لەناو ئەم ئاگرە هەموو هەوڵێکی خۆی خستە گەڕ، بەڵام بەداخەوە وڵاتانی رۆژئاوا کە پێیان دەڵێن لە شارستانی جیهاندا پێشکەوتوون، بوونە بینەری ئەو ستەم و گوشارەی لە سووریا و حەلەب خرایە سەر خەڵک".