Rıdvan Korkulutaş,Aydın Arık
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2022
بینگۆل - AA
ناوەندی خلیسکێنەی حەسارەک یەکێکە لە شوێنە دیارەکانی گەشتی زستانە و دەکەوێتە پارێزگای بینگۆلەوە، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا و لە ماوەی ١٥ رۆژدا ٢٠ هەزار کەس سەردانی ئەم ناوەندەیان کردوە.
ئەم ناوەندە حەوت ساڵ بەر لە ئێستا دروست کراوە و بەدرێژایی شەش مانگ بەفر تیایدا دەمێنێتەوە.
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی گەشت و گوزار، گەشتیاران سەردانی ئەم ناوەندی خلیسکێنەیە دەکەن و ساڵی رابردووش وێڕای پەتای کۆرۆنا ٧٠ هەزار کەس سەردانی ناوەندەکەیان کردوە.
ڤەیسی چاغلایان یەکێکە لەو کەسانەی کە خولیای خلیسکێنەی سەر بەفری هەیە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "لێرە پێشنیازی هاوسەرگیریم بە دەزگیرانەکەم دا، هەربۆیە هەموو ساڵێک دێین بۆ ئێرە. ئەمساڵ ناوەندەکە زۆر قەرەباڵغە. سوپاسی بەرپرسان دەکەین کە ئەم ناوەندی خلیسکێنەیان بۆ ئێمە دروست کردوە".
گەشتیارێکی دیکە بە ناوی رابیعە ئۆزداغان کە لە شاری دیاربەکرەوە سەردانی ناوەندی حەسارەکی کردوە باسی لەوە کرد کە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی دامەزراندنی فەرمانبەران دەکات و بۆ رەواندنەوەی فشارەکانی تاقیکردنەوە سەردانی ناوەندەکەی کردوە.