بوردور
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری AA کەوتوون، ئەو ئۆتۆمبێلە لە (یەشیلئۆڤا) بەرەو (بوردور) دەڕۆیشت، لەسەر رێگای خێرا خۆی بە بەرازێکدا دەکێشێت و لە سایدی تری رێگاکەش کاتێک ئۆتۆمبێلێکی تر بە ئاراستەی پێچەوانە دەڕوات خۆی لەھەمان بەراز دەدات.
لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلی یەکەم خۆی بە دیواری رێگاکەدا کێشا و ئۆتۆمبێلی دووەمیش وەردەگەڕا. دووکەس لەوانەی لەناو ئۆتۆمبێلی یەکەم دابوونە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا ئەمە بێجگە لە گیانلەدەستدانی شوفێری ئۆتۆمبیلەکە کە بوون بە ٣ کەس. شوفێری ئۆتۆمۆبێلی دووەمیش بەبرینداری رەوانەی نەخۆشخانە کرا.