Yusuf Okur,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
ئارتڤین - AA
بەنداو و وێستگەی کارەبای یوسفئێلی کە لەسەر رووباری چۆروخ لە پارێزگای ئارتڤین دروستکراوە و لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ەوە دەستی بە گلدانەوەی ئاو کردووە، بەرزی ئاوەکەی گەیشتە ١٤٥،٣٠ مەتر.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوبەرایەتی فەرمانگەکانی ئاو وەرگیراون، بەنداوی یوسفئێلی کە ٢٧٥ مەتر بەرزە و لە پۆلێنی بەنداوی کەمەرەییدا ریزبەندی یەکەم و لەسەر ئاستی جیهانیش ریزبەندی پێنجەم بەرزترین بەنداوی هەیە.
لەئێستادا بەرزی ئاوی ناو بەنداوەکە گەیشتووەتە ١٤٥،٣٠ مەتر و بڕی ئاوی ناو عەمبارەکەش گەیشتووەتە ٦٠٨،٣١ ملیۆن مەتر سێجا.
توانای وێستگەکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ٥٥٨ مێگاواتە، بەرهەمی وزەی ساڵانەی دەگاتە یەک ملیار و ٨٨٨ ملیۆن کیلۆوات/کاتژمێر، ئەگەر بەرزی ئاوی ناو بەنداوەکە ١٦٦،٥٠ مەتر تێبپەڕێنێت ئەوا دەتواندرێت دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا بکرێت لە وێستگەکە.