ئیستەنبوڵ
ولیەم ھێگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ھێگ، لە ھۆتێلی پێرا پڵازا لە ئیستەنبوڵ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا رایگەیاند: تورکیا یەکێکە لە شەریکە ھەرە نزیکەکانی بەریتانیا، ھەردوو وڵات لەبارەی تیرۆر لە سۆماڵەوە بگرە تا ئەفغانستان، بۆ لەناوبردنی تیرۆر پێکەوە کاردەکەن، ھەوڵ دەدەن یاسا بەقەرار بێ، ناکۆکییەکان بە سیاسیانە چارەسەر بکرێن.
لەبارەی گفتوگۆی گروپی ١+٥ لەگەڵ ئێران ھێگ گوتی: "ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە. دەرفەتێکە ھاتۆتە پێشەوە بۆ ئەوەی رێگا لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بگیرێ. بۆ ئێرانیش رێگەیەکی جیاوازە".
ھێگ گوتی:" پیرۆزبایی لە تورکیا دەکەم بەھۆی ئەوەی دوای ٣٤ ساڵ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانی پڕۆسەی چارەسەری بنیات بنێ، ھەروەھا سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ میوانداریکردنی ئاوارەکانی سوریا. تورکیا دەتوانێ لە جنێڤ ٢ رۆڵێکی بەرچاوی ببینێ کە لە قۆناغی ئامادەکاریی دایە. بێگومان بەھۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ سوریا مەترسی زیادبوونی تیرۆر ھەیە."
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گوتی: "ئیئتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداریی لە کۆنفڕانسی جنێڤ٢ دا دەکەن. ئێمە ئەو ھەڵوێستە بە ئەرێنی دەخوێنینەوە. بێجگە لەوە رەوشی مافی مرۆڤ لە سوریا پڕە لە مەینەتی. دەوڵەت رێگری دەکات پێداویستی وەکو خواردن و دەرمان بگاتە ئەو ناوچەیە. نەتەوەیەکگرتووەکان لەوبارەیەوە درێژە بە ھەوڵەکانی دەدا. پێویستە سوریا دەرگاکانی بۆ ھاوکاریی مرۆڤایەتی بکاتەوە. بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن پاوەند پێدوایستی مرۆڤایەتیمان دابینکرد. تا ئەمڕۆ ئەوە زۆرترین بڕی ھاوکارییە."
ئەم رێگایە بۆ ئێران جیاوازبوو
ھێگ باسی کۆبوونەوەی گروپی ١+٥ لەگەڵ ئێران کرد، دووپاتیکردەوە گفتوگۆ درێژەی ھەیە و ھەڵوێستی بەریتانیاش دیارە. لەمبارەیەوە بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "ئەو پێشنیارێکی چارەسەریە کە لە خزمەتی بەرژەوەندیی ھەموواندایە. لەنێوان لایەنەکان جیاوازی بیروڕا زۆر کەمە. بە ئیرادەی سیاسی بەیھاتنی مومکینە. دەرفەتێکی مێژووییە. دەرفەتێکە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئاستەنگ دەکا. بۆ ئێرانیش رێگایەکی جیاوازە. دەرفەتی پێشکەوتنە. دوای ماوەیەکی درێژ بۆ یەکەمجارە چارەسەری کێشە نێودەوڵەتییەکان دەگەنە خاڵێکی گرنگی بەمجۆرە."
بەھۆی دەستپێکردنی وەرزێکی نوێ لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی بوون بەئەندامی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا، ھێگ پیرۆزبایی لە ئەحمەد داودئۆغڵو کردو رایگەیاند: چەندین ساڵە بەریتانیا پشتگیریی لە ئەندامێتی تورکیا دەکا لەو یەکێتییە، ئەو ئەندامبوونە خزمەتێکی گەورە بە خۆشگوزەرانیی جیھان دەکا. درێژە بە پشتگیری ھەوڵەکانی تورکیا دەکەن.
ھیج ھەر لە کۆبوونەوە رۆژنامەوانیەکە لەبارەی پرسیارێک سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەڵێ: "ئەمە تەنیا سەرەتایەکە، ھێشتا زووە باسی ئەنجامەکانی بکەین. ئەو گفتوگۆیەی بەر لە ١٠ رۆژ لە جنێڤ کردمان زۆر بنیاتنەرانە بوو. لەبارەی چەندین تەوەرە قسەکرا. بەڵام لەبارەی ھەندێ تەوەری دیکە مشتومڕ ھەیە. ھەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی کەموکوڕییەکان بەردەوامن."