Göksel Cüneyt İğde
30 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2023
سیواس – AA
بەهۆی بەفربارین و هەڵکردنی رەهێڵەوە، رێگای ٩٥ گوند لە پارێزگای سیواس داخراوە.
فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای سیواس رایگەیاند، بەهۆی هەڵکردنی رەهێڵە و ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، رێگای ٩٥ گوند لەو پارێزگایە داخراوە.
تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەرشەقامەکان و کردنەوەی رێگاکان بە رووی هاتوچۆدا.
تیمەکان هەوڵ دەدەن کردنەوەی رێگای ئەو گوندانە پێشتر بخەن کە حاڵەتەکانی وەک نەخۆشبوون، لەدایکبوون و گیانلەدەستدانیان تیادا بەدی دەکرێت.