چالاکڤانانی سوریا بە ھاوکاریی پارتی سەوزی سوید لە شاری ستۆکھۆڵم پانێلێکیان لەبارەی ئەو بەڵگانەی دەریدەخەن تاوانی شەڕ لە سوریا ئەنجامدراوە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوکرابوونەوە سازکرد.
لە سەرەتای ئەو پانێلەدا یوسف کایا، بەرپرسی بەشی ئەوروپای ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە ئاژانس زانیاریی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
کایا باسی ئەو بەڵگانەی کرد کە لە لایەن ئەو ئاژانسەوە لەبارەی شەڕی ناوخۆ لە سوریا و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بڵاویکردبوونەوە ئەو گوتی: "بۆ ئەوەی ئاژانسەکە بتوانێ بە جیھانی بسەلمێنێ کە لە سوریا لە دژی خەڵکی مەدەنی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێ، توانیویەتی نزیکەی ١١ ھەزار وێنەی ئەشکەنجەدان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی و بەندکراوان لە لایەن ھێزەکانی رژێمی ئەسەد، لە کارمەندێکی پێشووی ھێزە ئەمنییەکانی سوریا وەربگرێ. "
کایا لە درێژەی قسەکانیدا جەختیکردەوە ئەو وێنە و بەڵگانە ئەوە دەسەلمێنن کە رژێمی سوریا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و ھێشتا بەردەوامە لە سەر ئەنجامدانی تاوانان. بەڵام ھێشتا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی ئەسەد لە دادگای نێودەوڵەتی ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو پانێلەدا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەوزی سوید لەبارەی شەڕی ناوخۆی سوریا گوتی: "ئێمە بۆ ئاگادار بوون لە رەوشی سوریا ئەم پانێلەمان ساز کردووە بە ھاوکاریی و پشتگیریی ئێمە چەند شارەزایەکی سوریش بە تایبەتی بەرپرسی نووسینگەی یاسایی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە میسرەوە ھاتوون و لە پانێلەکەدا ئامادەن، ئێمە ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی رێگە بۆ دادگایی کردنی ئەسەد لە دادگای نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێ.