Abdullah Shukur
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "تاکو ئەمڕۆ ٩٤ جار بە گوللـە ھاوەن هێرش کراوەتە سەر تورکیا کە ٦٠یان بۆ سەر ھاتای و ٣٤یش بۆ سەر کلیس بووە. حەوت هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ١١٣ی دیکەش برینداربوون".
یڵدرم: "بۆ ئەوانەی باوەڕ بەو کەسانە دەکەن کە ھەڵمەتی خراپ نیشاندان (رەشکردن) بەڕێوەدەبەن دوو قسەم ھەیە. لە ناتۆ ھاوپەیمانی ئێمەن و لە چەند بوارێکی جیاوازدا پێکەوە کار دەکەین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی پێدانی باج و دانانی دڵنیایی لە لایەن دوکانداران و خاوەن کارەکان لە ھاتای و کلیس رایگەیاند کە سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە دەگرنەبەر.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئەگەر دەتانەوێت ئەم ھاوپەیمانییە بەردەوام بێت، نابێت باوەڕ بە قسەی ئەم تاڵانچیانە بکەن. پێویستە متمانە بە قسەی تورکیا بکەن".