Kemal Karadağ
22 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا رايگەياند، ئەمڕۆ بەهۆى ڤايرۆسى كۆروناى نوێ (COVID-19)وە نۆ كەس گيانى لەدەستدا و بەو شێوەيە ژمارى گيانلەدەستدان بە هۆى ڤايرۆسەكە گەيشتە ٣٠ كەس.
كۆجا، لە رێگەى ئەژمارى تايبەتى خۆى لە تویتەرەوە دوايين ئامارەكانى بڵاوكردەوە.
فەخرەددين كۆجا لە تويتێكدا نووسيويەتى: "نابێت ئەوە لە بيربكرێت كە ژمارەيەكى زۆر پشكنينمان ئەنجامداوە. هەر تووشبوويەك بخرێتە ژێر چارەسەرەوە ئەوە پێش لە پەتاكە دەگرين".
هەروەها دەڵێت: "ئەمڕۆ نۆ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيانلەدەستدا و ٢٨٩ حاڵەتى تووشبوون تۆماركراوە".
كۆجا، بانگەوازى ئەوەشى كردووە: "با لە ماڵ بمێنينەوە، خۆمان تووشى مەترسى نەكەينەوە، ژيان لە ماڵ جێى دەبێتەوە".
وەزيرى تەندروستى توركيا، لە تويتێكى ديكەدا نووسيويەتى:
"تاكو ئەمڕۆ، ٢٠ هەزار و ٣٤٥ پشكنين ئەنجامدراوە، هەزار و ٢٣٦ حاڵەتمان دەستنيشانكرد، هەرهەمووى بەساڵاچوون، ٣٠ نەخۆشمان گيانيان لەدەستداوە. كاتێك نەخۆشييەكە لە وڵاتەكەمان نەبوو دەمانگوت `نييە`. ئێستا رۆژ بە رۆژ دۆخەكە ئاشكرادەكەين. بە شەفافيمان داواى پابەندبوون لە ئێوە دەكەين. با ئاگاداربين. وڵاتەكەمان بەرامبەر ئەم هەڕەشەيە چۆك دانادات".