Mohammed Baqi Hussein
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2016
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردەوە، توركیا به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن 85 كارتۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی بۆ ئه‌مریكا ناردووه.
واشنتۆن پۆست له‌ژێر ناونیشانی "پرۆفایلی ئاڵۆزی ئه‌و كه‌سه‌ی کە توركیا ده‌ڵێت له‌پشت كودهتاكهوهیه" وتارێكی له‌باره‌ی گوله‌نه‌وه به لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واو بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، توركیا به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن، 85 كارتۆن به‌ڵگه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌مریكا و له وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه له‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌رده‌وامه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا باس له چۆنێتیی دزەکردنی ئه‌ندامانی گرووپی فه‌تحوڵڵاچی بۆ ناو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا كراوه.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی خۆیان به لایه‌نگری ئاشتی ناوده‌به‌ن و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌زاران خوێندنگه و نه‌خۆشخانه و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییان هه‌یه.
هه‌واڵه‌كه زانیاریی سه‌باره‌ت به پێكهاته‌كانی رێكخراوه‌كه له ئه‌مریكاش خستووەتەڕوو و نووسیویه‌تی "له ئه‌مریكا نزیكه‌ی 160 خوێندنگه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و چه‌ندین کەسایەتی سیاسیی ئه‌مریكی به‌خشینیان پێده‌دات".
رۆژنامه‌كه له‌باره‌ی به‌خشینی کەسایەتیە سیاسییه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی شه‌فاف نییه ناڕوونی له‌كاره‌كانیدا هه‌یه.
هه‌واڵه‌كه‌ی واشنتۆن پۆست زیاتری سه‌باره‌ت به رێكخراوه‌كه نووسیوه و بڵاوی کردووەتەوە، فهتحوڵڵاچییهكان هه‌لی گه‌شتوگوزاریان بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ره‌خساندووه له توركیا و له 2007ه‌وه تا ئێستا له ئه‌مریكاوه 289 شاندیان به سپۆنسه‌ری خۆیان ناردووه بۆ گه‌شتكردن له توركیا.