Kemal Karadağ,Aylin Sırıklı
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی بڕیارنامه‌ی سه‌ره‌كی ٢٠١٨ی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی توركیا، شوێنی سێ هه‌زار و ١٩ دادوه‌ر و داواكاری گشتیی له دادوه‌ریی یاسایی و شوێنی ٣٠١ دادوه‌ر و داواكاری گشتییش له دادوه‌ریی كارگێڕی گۆڕدران.
فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی توركیا، بڕیارنامه سه‌ره‌كییه‌كانی ساڵی ٢٠١٨ی دادگای داوه‌ری و كارگێڕی ته‌واوكرد.
ئه‌و بڕیارنامانه‌ی تیایاندا شوێنی سێ هه‌زار و ١٩ دادوه‌ر و داواكاری گشتیی له دادوه‌ریی یاسایی و، ٣٠١ دادوه‌ر و داواكاری گشتیی له دادوه‌ریی كارگێڕی گۆڕدرا له ماڵپه‌ڕی ئهنجوومهنهكهدا بڵاوكرایه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌و بڕیارنامانه بۆ یه‌كه‌مجار له دادگاكانی دادوه‌ری ناوچه‌ی ساكاریا و قۆنیا كه تازه دامه‌زراون دادوه‌ر و داواكاری گشتیی دامه‌زرێنران.