Kemal Karadağ
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كاروباره‌كانی باری نائاسایی له توركیا، ساڵح تانریكوڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لیژنه‌كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا له كۆی 126 هه‌زار و 300 داواكاری كه پێشكه‌ش كراون، 98 هه‌زار و 300یانی به‌ستووه‌ته‌وه به بڕیاری دادگاوه، 88 هه‌زار و 700 داواكاری ره‌تكردووه‌ته‌وه و نۆ هه‌زار و 600 داواكاریش په‌سه‌ندكراوه.
تانریكوڵو له لیژنه‌ی باری نائاسایی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ته‌له‌ڤیزیۆن و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ئه‌نقه‌ره كۆبووه‌وه و روونكردنه‌وه‌یدا له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵدا دراون و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ساڵح تانریكوڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكاریه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كاروبارانه‌ی به بڕیارنامه‌كان كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت دانراون له 22ی مایسی 2017دا ده‌ستی به‌كار كردووه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو لیژنه‌كه كه له حه‌وت ئه‌ندام پێكهاتووه 80 راپۆرتنووس و 250 كارمه‌ند كاری تیادا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كاروباره‌كانی باری نائاسایی له توركیا باسی له شێوازی كاری لیژنه‌كه‌یان كرد و رایگه‌یاند "به‌گوێره‌ی شێواز و بنه‌ما دیاریكراوه‌كان، داواكارییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. لیژنه‌كه بێ لایه‌نه و كارێكی بابه‌تی ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك پشتیوانی له فه‌تۆ له بانك ئاسیا خه‌وێندراوه، ساڵح تانریكوڵو رایگه‌یاند "ده‌ركه‌وتووه كه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پشتیوانیکردنی رێكخراوه‌كه له بانک ئاسیا خه‌وێندراوه، دوو ملیار و 369 ملیۆن لیره‌یه".
ساڵح تانریكوڵو باسی له كاری لیژنه‌كه كرد له‌باره‌ی ئه‌و داواكاریانه‌ی پێشكه‌شی كراون و رایگه‌یاند "پلان داده‌نێین له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا، 28 هه‌زار داواكاری كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان به‌رده‌وامه، ته‌واو بكه‌ین".
گوتیشی: "لیژنه‌كه له كۆی 126 هه‌زار و 300 داواكاری كه له میانی دوو ساڵدا پێشكه‌ش كراون، 98 هه‌زار و 300یانی به‌ستووه‌ته‌وه به بڕیاری دادگاوه".