Ahmet Sertan Usul
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا ئاماری کۆرۆنای لە ماوەی نێوان ٣١ی تەمووز بۆ شەشی ئاب بڵاوكردهوه.
فەخرەددین کۆجا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی ریزە، باتمان، دیاربەکر، ئارتڤین و بینگۆل تۆمار کراوە، نووسیوویەتی: "لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی لایەنی کەم دوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون کەم دەکات. تکایە بەبێ دواخستن خۆتان بکوتن".
هەروەها بەپێی ئەو نەخشیەی کە وەزیری تەندروستی تورکیا بڵاویکردوەتەوە، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا لە هەر ١٠٠ هەزار کەسێک لە ئیستانبوڵ ١٨٢،٢١، لە ئەنقەرە ١٨٤،٥٨ و لە ئیزمیر ٦٥،٨٥ کەس خۆیان کوتاوە.
لەڕووی زۆری بەکارهێنانی ڤاکسین پارێزگای سێرت لە پلەی یەکەمدا دێت کە لە هەر ١٠٠ هەزار کەسێک ٩٧٤،٤٠ کەس خۆیان کوتاوە.