Fatma Eda Topcu
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
فێستیڤاڵی زانستی بۆشای ئاسمان و تەکنۆلۆجی (2020 TEKNOFEST)، لە رۆژی ٢٤-٢٧ ئەیلوول لە ناوەندی پێشانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست - عەنتاب بەڕێودەچێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە TEKNOFEST بڵاوکراوەتەوە، تەنھا ١٠ رۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی زانستی بۆشای ئاسمان و تەکنۆلۆجی TEKNOFEST کە ئامانج لێی پێگەیاندنی کەسانی ھەڵکەوتووە لە بوارەکانی زانست و ئەندازیاریی.
ئەم فێستیڤالە بە ھاوکاری وەزارەتی پیشەسازی و تەکنۆلۆجی و کۆمپانیا بە ناوبانگەکانی تورکیا و دامەزراوەکانی میدیایی بەڕێوە دەچێت.
جێگەی باسە ئامانج لەم فێستیڤالە زیادکردنی خولیای گەنجانی تورکیایە لە بواری بەرھەمھێنان و پێشخستنی تەکنۆلۆجیای دروستکراوی ناوخۆیی، ھاوکات دەبێتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ ھەزاران گەنج بۆ ئەوەی بیرۆکە و پرۆژەکانیان بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە چوارچێوەی فێستیڤالەکەدا پێشبرکێی زانستی لە ٢١ کۆمەڵەی جیاواز ئەنجام دەدرێ و لە کۆی ١٠٠ ھەزار گەنجی پێشکەشکار، پێنج ھەزار کەس دەگەنە ستەیجی کۆتایی.
هاوکات خەڵاتی ٣ ملیۆن لیرەی تورکی دەدرێتە ئەو تیمانەی کە لە فێستیڤالەکەدا دەگەنە ریزبەندییەکانی یەکەم.