Orhan Onur Gemici,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری توركیا لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه‌ی زیاتر له هه‌شت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كراوه، ٣٢ هه‌زار و ٤٠٩ كه‌سی داواكراو ده‌ستگیركراون و هاتوچۆكردنیش له هه‌شت هه‌زار و ٢٨٩ ئۆتۆمبێل و ئامێری وه‌ك ماتۆڕ قه‌ده‌غه‌كراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له ده‌سپێكی سه‌ری ساڵه‌وه تاكو ئێستا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه‌ی زیاتر له هه‌شت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كراوه، ٣٢ هه‌زار و ٤٠٩ كه‌سی داواكراو ده‌ستگیركراون، لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری و كارگێڕیش له‌گه‌ڵ ١٩ هه‌زار و ٤٨١ كه‌س كراوه هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ١١٤ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون.
له میانی پشكنینه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتووه كه هه‌زار و ٩٧٩ ئۆتۆمبێل و ئامێر كه ٢٩٦یان ماتۆڕ بوون دزیاری و داواكراو بوون. به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكیشهوه هاتوچۆكردن له هه‌شت هه‌زار و ٢٨٩ ئۆتۆمبێل و ئامێری وه‌ك ماتۆڕ قه‌ده‌غه‌كراوه. به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانی هاتوچۆ و سه‌رپێچییه كارگێڕییه‌كان سه‌رپێچیكاران به تێكڕایی به پێدانی ٤٦ ملیۆن و ٩٥٢ هه‌زار و ٤٩٤ لیره‌ی توركی سزا دراون.