Mazın Asad . Sarmand Hameed
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پەرلەمان ئیسماعیل قارەمان، سەرۆکوەزیران بیناڵی یڵدرم، سەرۆکی گشتی جەھەپە کەماڵ کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی لەسەر پلاتفۆرمی گۆڕەپانی یەنیکاپی سڵاویان لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەی جەماوەری "دیموکراسی و شەھیدان" کرد.
ھاووڵاتیان روویان لە گۆڕەپانی کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی جەماوەری "دیموکراسی و شەھیدان" کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆمار، پارێزگای ئیستانبول و پاڵپشتی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچێت.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان لەسەر پلاتفۆرمی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە سڵاویان لە ئامادەبووان کرد. دواتر چوونە لای کەسوکاری شەھیدان و سڵاویان مێوانانی بانگھێشتکراو کرد.
ھاوکات سەرۆکی پەرلەمان ئیسماعیل قارەمان و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیران بیناڵی یڵدرم و ھاوسەرۆکەی سەبیحە یڵدرم، سەرۆکی گشتی جەھەپە کەماڵ کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی لەسەر پلاتفۆرمەکە سڵاویان لە ھاووڵاتیان کرد.
دواتر لە گۆڕەپانەکەدا باڵۆنی سوور و سپی ھەڵدرایە ئاسمان.