Nuran Erkul Kaya,Bahattin Gönültaş
28 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2024
لەندەن - AA
تورکیا لە لیستی خۆڵەمێشی هێزی ئەرکی کاری دارایی بۆ ڕێگریی کردن لە سپیکردنەوەی پارە (FATF) دەرهێندرا.
ئەنجوومەنی گشتیی FATF کە سەنگافورە بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکایەتی دەکات و لە هەیکەلی ڕێکخراوی گەشەپێدان و هاریکاریی ئابووریی (OECD)دا چالاکی ئەنجام دەدات، شەشهەمین کۆبوونەوەی تەواو کرد کە لە ئەمساڵ لە ڕۆژانی ٢٣-٢٨ی حوزەیراندا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوی OECD، ئەنجوومەنی گشتیی FATF دوو وڵاتی لە "پرۆسەی چاودێری زیادبوو" دەرهێنا کە بە "لیستی خۆڵەمێشی" ناسراوە.
ئەنجوومەنەکە پیرۆزبایی لە تورکیا و جامایکا کرد بۆ ئەو پێشکەوتنانەی لە چارەسەرکردنی کەموکوڕی ستراتیجی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی دارایی تیرۆر (AML/CFT) بەدەستیانهێناوە کە پێشتر لە میانی هەڵسەنگاندنی هاوبەشدا دەستنیشانکراون.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا لەسەر ئەوەی چیدیکە پرۆسەی چاودێری زیادبووی FATF تورکیا و جامایکا نەگرێتەوە.