Fatih Gökbulut
20 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2026
وەزارەتەکانی تەندروستی تورکیا و سووریا لە بواری تەندروستیدا لێکتێگەیشتنێکیان بۆ پەرەپێدان بە هاوکاری نێوانیان واژوو کرد.
لەم بارەیەوە وەزیری تەندروستی تورکیا کەماڵ مەمیشئوغڵو ڕایگەیاند، ئەم لێکتێگەشیتنە لە میانی سەردانێکدا بۆ سووریا لەگەڵ هاوتا سووریاییەکەی موسعەب نزال عەلی واژوو کراوە.
بە گوتەی وەزیری تەندروستی تورکیا هەردوو لا بۆ بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی، پاراستنی تەندروستی گشتی، بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی دایکان و منداڵان، ڕێککەوتوون.
بە پێی لێکتێگەیشتنە، ئاڵوگۆزی زانیاری و ئەزموونەکان لە بوارەکانی دەرمان، پێداویستی پزیشکی، پەرپێدان بە ڤاکسین و تەکنۆلۆجیای پزیشکی و کارگێڕی قەیرانەکانی تەندروستی، دۆخی لەناکاو، لە نێوان سووریا و تورکیا ئەنجام دەدرێت.
کەماڵ مەمیشئوغڵو هیواشی خواست لێکتێگەیشتنەکە ببێتە هۆی زیاتر پەرەپێدان بە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری تەندروستیدا.