Abdullah Shukur
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
مێرسین - AA
ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەزای تەمەللی رایگەیاند: "شارەکانمان دەکەینە شاری ئافرەتان. بەرەنگاربوونەوە بۆ ئافرەتان بەرزدەکەینەوە. چەندین شار لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی ھاوبەش دروست دەکەین".
تەمەللی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتەکەی لە شاری مێرسین وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئامانجیان بونیاتنانی دیموکراسی خۆجێیە و بژاردەیەک پێشکەش دەکەن کە گەل راستەوخۆ بەشداری لە بەڕێوەبردندا بکات.
سەزای تەمەللی ئاماژەی بەوەشدا کە لە بەشێکی شارەکان کاندیدی سەرۆکایەتیان دیاری نەکردووە و گوتیشی: "ھەدەپە بە ھەڵنەبژاردنی کاندیدی خۆی لە شارە گەورەکانی رۆژئاوای تورکیا، دەرفەتی سیاسەتکردنی بۆ ئافرەتان، رەنجدەران و ھێزە دیموکراسییەکان کردووەتەوە".
تەمەللی راشیگەیاند کە بەشێکی پارتە سیاسییەکان ئافرەتان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دوورخستووەتەوە، گوتیشی: "شارەکانمان دەکەینە شاری ئافرەتان. بەرەنگاربوونەوە بۆ ئافرەتان بەرزدەکەینەوە. چەندین شار لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی ھاوبەش دروست دەکەین".