Erhan Cihan Ünal,Uğur Aslanhan
26 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە رێگەی پرۆژەیەکەوە کە سەرۆکایەتی پیشەسازی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستی پێ کردووە و لەلایەن پیشەسازی فڕۆکەوانی تورکیا (TUSAŞ)ەوە جێبەجێ دەکرێت، تەواوی فڕۆکەکانی F-16 Blok-30 و F-16 Blok-30/40/50 ke l کە لە بەرنامەی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانییدان، نوێ دەکرێنەوە.
رێوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستی پرۆژەکانی F-16 Blok-30 ÖZGÜR-2 و F-16 Blok 40/50 ÖZGÜR-2 کە بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی نوێکاری فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی لەلایەن سەرۆکایەتی پیشەسازی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، لە چوارچێوەی ١٦مین پێشانگای پیشەسازی بەرگریی نێودەوڵەتیی IDEF'23 ئەنجام درا.
لە رێوڕەسمی واژووکردنەکەدا، سەرۆکی پیشەسازی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، هالوک گۆرگون باسی لەوە کرد کە فڕۆکەکانی F-16 لە ساڵانی ١٩٨٠کانەوە هاتووەتە بەرنامەی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی و تا ئەمڕۆ هێزی پتەوی فەرماندەییەکەیە.
گۆرگون باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی پرۆژەی (ÖZGÜR) بۆ پەرەپێدانی کۆمپیوتەری ئەرکی نیشتمانیی کە گۆڕانکاری بەرنامەسازی و پڕچەککردن لە خۆدەگرێت بە تەقەمەنی نیشتمانیی و نوێکردنەوەی فڕۆکەکانی F-16 بە کەرەستەی ئڤیۆنیکس نیشتمانیی، کار لەسەر دوو فڕۆکەی F-16 Blok-30 کراوە و لە مانگی ئایاردا چالاکییەکانی پەسەندکردنی تەواو کراوە و گوتی: ''چالاکییەکان بۆ باشکردنی پێکهاتەی تەواوی فڕۆکەکانی F-16 Blok-30 و نوێکردنەوەیان لە رێگەی بەرنامەی ÖZGÜR درێژەی هەیە. ئامانجمان ئەوەیە نوێکردنەوەکان تا ساڵی ٢٠٢٥ بخایەنێت''.