Hakan Burak Altunöz,Meltem Yılmaz,Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
ترابزۆن - AA
لە شارۆچکەی ئاراکلی ترابزۆن گەڕان بەدوای حەوت کەسدا بەردەوامە کە بە هۆی لافاو و داڕمانی خاکەوە دیارنەمابوون.
دوای ئەوەی دوێنێ بە هۆی بارانێکی بەخوڕ لە گەڕەکەکانی یەشیلیورت و چاملیکتەپە-ی شارۆچکەکە لافاو روویدا و هەندێک ناوچەش خاکەکەی داڕما، تیمەکانی ئافاد، جەندرمە، پۆلیسی دەریایی ریزە-ئارتڤین، فریاکەوتنی خێرا، تیمەکانی شارەوانی ترابزۆن کە سەرجەمیان ٢٨١ کەس دەبن بە ٥٢ ئۆتۆمبێل و ٢٧ شۆفڵەوە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیانکردووە بەکارکردن لە ناوچەکە.
لەئێستادا توانراوە تەرمی چوار کەس لە بێسەروشوێنەکان بدۆزرێنەوە و چوار کەسیش کە برینداربوون چارەسەریی پێویست وەردەگرن، پێشتریش ٧٦ برینداری تریش چارەسەرییان وەرگرتبوو.