Rewa Mahmut Hasan
15 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2016
هەکاری - AA
دوای ئەوەی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی شەمزینان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە درایە بەردەستڕێژی گولـلە و تیرۆر کرا، تەرمی ئەحمەد بوداک کاندیدی پێشووی ئاک پارتی لەسەر شاری هەکاری بۆ هەڵبژاردنی یەکی تشرینی دووەم، لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.
عەبدولسەمەد بوداک کوڕی ئەحمەد بوداکی تیرۆرکراو ئاماژەی بەوە دا کە باوکیان لەبەرچاویدا کوشتووە.
لەدوای بەخاک سپاردنی تەرمی بوداک، هاووڵاتییانی بەشداربوو، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و بەڕێپێوان و بەدەم گوتنەوەی دروشم دژی پەکەکە، بەرەو ماڵی بوداک بەڕێکەوتن.
لە مەراسیمی بەخاک سپاردنەکەدا چەندین کەسایەتی سیاسی وحکوومی و حزبی بەشدار بوون.
ئەحمەد بوداک دوای ئەوەی لەبەردەم ماڵەکەیدا لە شارۆچکەی شەمزینانی سەربە پاریزگای هەکاری لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە درایە بەردەستڕێژی گولـلە، بە خەستی برینداربوو، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شەمزینان گیانی لەدەست دا.