مەراش
سەبارەت بە رووداوی تەقینەوەکەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای مەراش شوکرو کۆجاتەپە لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تەقینەوەیەک لە ژێر زەمینی باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایش روویداوە و لە ئاکامدا پێنج کەس بریندار بوون."
پارێزگاری مەراش ھەروەھا گوتی: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان ھۆکاری تەقینەوەکە گیربوونی غازی بارووت بووە، لەکاتی کارکردندا لەو شوێنە. لە ئاکامدا ملازم دوێک و سێ کارمەندی پۆلیس و دوو کارمەندی فریاگوزاری بریندار بوون. رەوشی یەکێک لە کارمەندەکان ناجێگیرە. لەبارەی رووداوەکە ھیچ گومانێک لە بوونی دەستی تیرۆر نیە."