ئه‌نقه‌ره
سه‌باره‌ت به په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی سوروچی سه‌ربه ئورفا، جێگری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و گوته‌بێژی پارته‌كه به‌شیر ئاتالای رایگه‌یاند: "ئه‌و كرده‌یه، هێرشێكی خیانه‌تكارانه‌یه ده‌رهه‌ق به توركیا كراوه، ئێمه به‌و شێوه‌یه لێی ده‌ڕوانین".
ئاتاڵای هەروەها رایگه‌یاند: "له ده‌وروبه‌ری سەعات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سروج په‌لامارێكی تیرۆریستی ئه‌نجامدرا، به‌پێی زانیارییه‌کانی سه‌ره‌تاییش له‌و په‌لاماره‌دا 27 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه".
له بهخشنامهكهدا، ئاتاڵای به توندی په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه ئیدانه ده‌كات، كه رۆژێك پاش جه‌ژن ئه‌نجامدراوه و مه‌به‌ست لێی تێكدانی ئاسووده‌یی توركیا بووه. هاوكات داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ قوربانیان و شیفای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
له راگەیەنراوەکەی ئاتاڵای لەمبارەوە هەروەها هاتووه: "ئه‌و كرده‌یه، هێرشێكی خیانه‌تكارانه‌یه ده‌رهه‌ق به توركیا كراوه. ئێمه به‌و شێوه‌یه لێكی ده‌ده‌ینه‌وه. حكوومه‌ته‌كه‌مان به‌خێراترین شێوه هه‌ڵوێستی ده‌بێت. سێ وه‌زیرمان ده‌ستبه‌جێ ده‌چنه ناوچه‌كه. وه‌زاره‌تی ناوخۆ راسته‌وخۆ تیمی ته‌كنیكی نارده شوێنی رووداوه‌كه. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژووری عه‌مه‌لیاتی پێك هێنا. هه‌موو كارێكی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت. داوا له هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین ئارام بن و دان به‌خۆیاندا بگرن به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌یه تیرۆریستییه‌ی یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌ی وڵاتمانی كردووەته ئامانج. بێگومان ئێمە وه‌ك ئاك پارتی ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه ده‌كه‌ین و زۆر له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین".