Sayim Harmancı,Ulaş Güven,Emre Ilıkan,Nevzat Umut Uzel
13 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2023
هەکاری - AA
تەمێکی چڕ و بەفربارین لە هەکاری و وان کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبوو و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کرد.
لە وان شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە شارەکەی گرتووەتەوە و دوو ڕۆژە بارینی بەفر لە پارێزگاکە بەردەوامە.
ڕێگەی نێوان وان و هەکاریش بە هۆی بارینی بەفر و تەمێکی چڕ، ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست کرد.
لە هەکاریش بەفرێکی زۆر باری و تیمەکانی شارەوانی و ڕێگەوبانیش بەردەوام بوون لەسەر ئەرکەکانیان.
سەرەڕای ئەو بەفرە زۆرەی لە ناوچەکەدا باریوە، هاووڵاتیان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمساڵ بارینی بەفر درەنگتر لە ساڵانی پێشوو بووە.