Sangar Hamad Azeez
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
ناوەندی فێرکردنی هاووڵاتی لە شارۆچکەی جزیرەی سەر بە پارێزگای شرنەخ، خولێکی رستن و چنینی کردەوە.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەڕێوبەری ناوەندەکە ئەحمەد گوموش گوتی: "لە چوارچێوەی پرۆژەکانی "SODES " بۆ کەمپەکان و بە هاوکاری پارێزگاری شرنەخ و بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارۆچکەکە ئەو خولەمان کردەوە. ئەو خولەمان بە ئامانجی ئەوە کردۆتەوە پەنابەران دڵتەنگی لەبیر کەن و هەروەها نەوەی تازە فێری کاری دەستی بن، خولەکە کە لە ٢٠ قوتابی پێک هاتووە، تێیدا وانەکانی ناونووسین لەسەر بەڕ، ئاڵا دروستکردن ، بەرماڵ و چەند کارێکی دیکەی چنین بە دەست دەگوترێتەوە".
خولەکە کە ١٦ هەفتە دەخایەنێت تێیدا بەشداربووی خولەکە دوای تەواوبوونیان بڕوانامەیان پێ دەبەخشرێ.