Muhammet Ali Kemal
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
دەریاچەی نەمروت کە دووەم گەورەترین دەریاچەی جیهانە بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە سەر گڕکانێک، بەهۆی سرووشتە جوانەکەیەوە بووەتە جێگەی بایەخی گەشتیارە لۆکاڵی و بیانییەکان.
ئەو دەریاچەیە بەهۆی سروشتە دەستکارینەکراوەکەی و بوونی سەرچاوەی ئاوی گەرم و سارد، ئەشکەوتی سەهۆڵ و لوولەکێشی هەڵمەوە، جوانییەکی دیکەی بەسروشتی ناوچەکە بەخشیوە.
بەمەبەستی ناساندنی دەریاچەی نەمروت کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتوانی سەربە پارێزگای بەدلیس، ژمارەیەک چالاکی لەچوارچێوەی پێشانگای ئانادۆڵوی خۆرهەڵات و فیستیڤاڵی کولتوور و هونەردا سازدەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە، فەتاح ئاکسۆی، ئاماژەی بەوەکرد دەریاچەی نەمروت لە ساڵی ٢٠١٠دا وەک یەکێک لەو شوێنانە دانراوە کە ئەورووپییەکان هەڵیانبژاردووە بۆ سەردان کردن.
ئاکسۆی باسی لەوەکرد دەریاچەی نەمروت کە ئاوی گەرم و ساردی تێدایە و پانییەکەی بریتییە لە ٤٨ کیلۆمەتر دووجا لەسەرەوە و ٣٦ کیلۆمتر دووجا لە ژێرەوە، دووەم گەورەترین دەریاچەی جیهانە لە جۆری خۆی کە بە ''crater'' یان ئەو دەریاچانە دەناسرێن کە دەکەونە سەر گڕکانێک.
فەتاح ئاکسۆی باسی لەوەکرد ئەو رووەکانەی لە دەوری دەریاچەکە دەڕوێن و ئەو درەختانە کە لە بەرزایی دوو هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاستی دەریا گەشەدەکەن، موعجیزەیەکی دیکەی دەریاچەکەن و رایگەیاند ''لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوادا وەرزی گەشتیاریی هاوینە لە ناوچەکەمان دەستی پێکردووە، هەمووان بۆ بینینی ئەو سرووشتە جوانەی نەمروت بانگێشت دەکەم''.
یەکێک لە گەشتیارەکان بەناوی سەکان تولای ئاماژەی بەوەکرد کە هەموو ساڵێک لە هاویندا سەردانی دەریاچەی نەمروت دەکەن و لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەیاندا کە لە وان و دیاربەکرەوە دێن، بڕیارە ئەمساڵ لە کەناری دەریاچەکە خوانی بەربانگ بکەنەوە.