Sangar Hamad Azeez
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی پارتی گەلی کۆماری(جەهەپە) بە سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتی پارتەکە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە ناوەندی گشتی جەهەپە لە ئەنقەرە کۆبووەوە.
دوای سێ کاتژمێر لە کۆبوونەوە، جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی جەهەپە، بولەنت تەزجان رایگەیاند کە بە تێرو تەسەلی گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردووە.
تەزجان باسی لە ئەنجامدانی هاوپەیمانی کرد لەنێو پەرلەمانی تورکیا و گوتی: "ئەنجوومەنی پارتەکەمان سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە بۆ بەستنی هاوپەیمانی و هەر بڕیار و کارێکی پێویست پەیوەست بە باتەکە دەسەڵاتی تەواوی دا بە سەرۆکی گشتی پارتەکە، کەمال کڵچدارئۆغڵو. کلچدارئۆغلو کە تا ئێستا کاروباری پارتەکەی بەرێوەبردووە، بە هەمان شێوە لەمەودواش بە تەواوی دەسەڵاتەوە کارەکان بەرێوەدەبات و بۆ ئەمەش تەواوی ئەنجوومەن دەنگیان لەسەردا. خۆ کاندید کردن بۆ ئەندام پەرلەمانی لە ٣٠ نیسان دەست پێدەکات و لە ٧ ئایار کۆتایی دێت. بۆ ئەم مەبەستەش دەسەڵاتی تەواو دراوەتە کلچدارئۆغڵو تا کارەکان بەڕێوەببات".