لە ھەرێمی کوردستان ٦٨ نەخۆشخانەی حکومی، ٤٥ نەخۆشخانە تایبەتی، ٩٤٧ بنکەی تەندروستی و دوو کارگەی دەرمانسازی ھەن.
هەروەها نزیکەی شەش ھەزار پزیشکی گشتی و ٧٢٦ پزیشکی ددان، ٥٢٠ دەرمانساز، ٨٨٣١ کارمەندی پەرەستار، ١٢٣٢٦کارمەندی تەندروستی.
لە هەڤەپیڤینێکدا لەگەڵ ئاژاناسی ئانادۆڵو، خاڵس قادرگوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان، نەخۆشیی کۆلێرا، بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە.
هاوینی ساڵی ٢٠١٢، نەخۆشیی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان سەری هەڵدایەوە و بەگوێرەی ئاماروی وەزارەتی تەندروستی، 192 كهس تووشی كۆلێرا هاتبوون، لهو ژمارهیه پێنج كهس گیانیان له دهستداوه بوو. سێ له سلێمانی، دوو کەسیش لە رانیه و ههولێر. عێراق و هەرێمی کوردستان لەو وڵاتانەن، هێشتا نەخۆشیی کۆلێرا جار جار سەر هەڵدەداتەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.