Muhittin Sandıkçı
11 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2022
ریزه - AA
زنجیره چیای كاچكار كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌ورووپاوه نزیكه و كوالێتیی به‌فره‌كه‌ی باشه بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی، به‌رده‌وامه له پێشوازیكردنی ئاره‌زوومه‌ندانی heliski كه به خلیسكه به هه‌لیكۆپته‌ر ناسراوه.
ئه‌م جۆره وه‌رزشه كه له ژماره‌یه‌كی كه‌م له ناوه‌نده‌كانی خلیسكێنه‌ی سه‌ربه‌فر له جیهان ده‌كرێت له ٢٠٠٥ه‌وه له زنجیره چیای كاچكار له توركیا ده‌ستی پێ كردووه كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی ناوچه‌ی چامڵیههمشین و ئیكیزدهره له پارێزگای ریزه و شارۆچكه‌ی یوسفئهلی له پارێزگای ئارتڤین.
چالاكییه‌كانی heliski به‌هاوبه‌شی له‌نێوان توركیا و سویسرا له‌لایه‌ن كۆمپانیای گه‌شتیاری و فڕۆكه‌وانیی heliski ئایده‌ر توركیا به‌ڕێوه ده‌چن.
جۆرج رۆبی كه وه‌ك پسپۆڕی شیكاری به‌فر له ١٩٨٥ه‌وه كار ده‌كات ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و ناوچه بهفرداپۆشراوانهی له زنجیره‌ی چیای كاچكار وه‌رزشه‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانیان كه‌مه، گوتی: "سه‌لامه‌تی وه‌رزشوانان و رێنیشاندهرانیان له هه‌موو شتێك گرنگتره. دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان ده‌ست به چالاكییه‌كان ده‌كه‌ین له‌و ناوچانه‌ی به‌فر زۆر لێیان كه‌ڵه‌كه بووه. مه‌ترسیی هه‌ره‌سهێنان له هه‌موو جیهان وه‌ك یه‌كه، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌ترسییه زۆر كه‌م بكه‌ینه‌وه. له ٢٠٠٥ه‌وه هه‌رگیز سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانمان نادیده نه‌گرتووه و رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره‌یش نه‌بووینه‌ته‌وه".
رێكخه‌ری هاوبه‌شی ئایده‌ر heliski، سێری گاسسهر لهمبارهیهوهیهوه گوتی: "به‌فرێكی زۆر كه‌ڵه‌كه بووه و به‌رده‌وامیشه له بارین. وه‌رزشوانان له ماوه‌ی خلیسكه رازین. له سه‌دا ٩٠ی ئه‌وانه‌ی دێن له ئه‌ورووپاوه ده‌هاتن، به‌ڵام ئه‌مساڵ خه‌ڵكانێك له ئه‌مریكا، چین و وڵاتانی عه‌ره‌بیشه‌وه هاتوون".
گاسسهر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له ٢٠٠٥ه‌وه شیكاری به‌فر ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی به‌فربارین و گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا زانیاری كۆ ده‌كه‌نه‌وه، گوتی: "به‌پێی شیكارییه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه له ٢٠٠٥ه‌وه به تایبه‌ت له‌مساڵدا له به‌رزایییه‌كان بای زۆر هه‌یه. ئه‌مساڵ نه‌چووینه‌ته سه‌رووی سێ هه‌زار مه‌تر. با یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر. به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌ره‌سهێنانی به‌فره‌ی له ناوچه‌ی كاڤرۆن روو ده‌ده‌ن سه‌رچاوه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵكردنی با ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوای دهستنیشانكردنهكان بۆ سه‌لامه‌تی گیانی وه‌رزشوانان له‌و ناوچانه ئه‌م وه‌رزشه ئه‌نجام نادرێت كه مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی به‌فریان لێ ده‌كرێت".