Sarp Özer
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2023
قایسەری - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: ''لەئێستادا مەهمەتچیک (سوپای تورکیا) لە زاپ، گابار و گارە بە دوای تیرۆریستاندا دەگەڕێت. حەشارگە و پەناگەی تیرۆریستانی بەسەریاندا رووخاندووە و بەردەوامیش دەبێت لە رووخاندنیان''.
خولوسی ئاکار کە لەسەر لیستی ئاک پارتی کاندیدە بۆ بازنەی قایسەری، بەشداری لە چالاکییەکدا کرد کە لەلایەن گەورە شارەوانی قایسەری-یەوە رێکخرابوو و لەژێر ناوی ''پاڵەوانانی رۆژهەڵات، پاسەوانانی سنوورەکانمان'' گوتارێکی پێشکەش کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند: ''ئێمە یەکین، بەیەکەوەین و یەک دەست و یەک دڵین، بەیەکەوە وڵات و گەلەکەمان بەهێز دەکەین. با ئەوان بتەقن''.
خولوسی ئاکار جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەبێ ئاسایش ناتوانرێت داهاتوو هەبێت و گوتی: ''خەباتمان دژی ئەوانەی داردەست و بوکەڵەی دەستی هێزە دەرەکییەکانن بەردەوامە لە پێناو مانەوەمان. پێداگرانە بەرەنگاربوونەوەمان دژبە هەموو رێکخراوی تیرۆریستییەکان بەردەوامە، بەتایبەتی پەکەکە/یەپەگە، فەتۆ و داعش''.
گوتیشی: ''لەئێستادا مەهمەتچیک (سوپای تورکیا) لە زاپ، گابار و گارە بە دوای تیرۆریستاندا دەگەڕێت. حەشارگە و پەناگەی تیرۆریستانی بەسەریاندا رووخاندووە و بەردەوامیش دەبێت لە رووخاندنیان''.