Rıdvan Korkulutaş,Aydın Arık
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
بینگۆل – AA
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆبه‌ی بینگۆل-ی ژینگه‌پارێزیی و پاركه نیشتمانییه‌كان به‌بێ گوێدانی سه‌ختیی جوگرافیای ناوچه‌كه به بڕینی چیا به به‌فر داپۆشراوه‌كان ده‌چن خۆراك بۆ ئه‌و بزنه‌كێوی و ئاژه‌ڵه كێوییانه داده‌نێن كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون له‌سه‌ر رهگهزهكانیانه.
تیمه‌كان وێڕای ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌ی ناوچه‌كه‌یشی گرتووه‌ته‌وه، ده‌چنه به‌رزاییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری پارێزگای بینگۆل و دوای ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌و بزنه‌كێوی و ئاژه‌ڵه كێوییانه‌ی لێ ده‌ژین كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون له‌سه‌ر رهگهزهكانیانه، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه، ئه‌ركان داڤران سێ تۆن خۆراكیان بۆ ئاژه‌ڵه‌كان جێ هێشتووه.
تیمه‌كان ساڵی رابردوو، ٤٣ تۆن خۆراكیان بۆ ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌كان دانا و ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ بڕه‌كه بگه‌یه‌ننه ٦٠ تۆن خۆراك.
دیمه‌نی دابینكردنی خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌وه له لووتكه‌ی زنجیره چیای شه‌یتان كه دوو هه‌زار مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆمار كرا.
ئه‌رجان ئۆڤهت كه له قه‌دپاڵی زنجیره چیاكه‌دا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵدارییه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "زستانی ئێره زۆر سه‌خته. لێره تا یه‌ك مه‌تر به‌فر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئێره چۆنه، خۆراك بۆ ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان ده‌هێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن له ژماره‌ی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان و رێگه‌بگرن له راوكردنیان، تیمه‌كان به‌رده‌وام له چاودێریدان".