09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆكايەتى پەيوەندييەكانى سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، رايگەياند داواكارى لێبووردنى وەزيرى گەنجينە و دارايى بەرات ئاڵبايراك لە ئەركەكەى، پەسەندكرا.
لەو راگەيەندراوەى كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكانى سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، جەخت لەوە كراوەتەوە كە سیستەمى سەرۆکایەتی گەورەترين ريفۆرمە لە مێژووى كۆماريى توركيادا و لە دواى تێپەڕبوون بۆ ئەم سیستەمە سەركۆمار رەجەب تەيب ئەردۆغان كابينەكەى پێكهێنا و پێشكەشى گەلى كرد.
لە راگەيەندراوەكەدا هاتووە:
"لە قۆناغێكدا كە بە هۆى قەيرانى ناوچەيى و جيهانى و ڤايرۆسى كۆرۆنا وڵاتە پێشكەوتووەكانيش دووچارى قەيرانى ئابوورى جيددى بوونەتەوە، بە هەوڵەكانى وەزيرى گەنجينە و دارايى بەرات ئاڵبايراك، وڵاتەكەمان بە كەمترين زيان بەردەوامبوو لەسەر رێگاكەى، سەركەوتنەكانى وەزيرى بەڕێزمان لەلايەن بەڕێز سەركۆمارمانەوە رێزى لێگيراوە. وەكو دەزانرێت ئێوارەى رێژى يەكشەممە رێككەوتى ٨ى تشرينى دووەم ٢٠٢٠، وەزيرى گەنجينە و دارايى بەرات ئاڵبايراك، لە رێگەى يەكێك لە هەژمارەكانى لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكانەوە، لەبەر هۆكارى تەندروستى روونكردنەوەى لێبووردنى لە ئەركەكەى بڵاوكردووەتەوە. دواى ئەو هەڵسەنگاندنەى كە لەلايەن سەركۆمارمانەوە كراوە، داواكارى لێبووردنى وەزيرى گەنجينە و دارايى بەرات ئاڵبايراك لە ئەركەكەى، پەسەندكراوە. لەگەڵ رێزدا ئاگادارى راى گشتى دەكەين".