دیاربەكر
دوای ئازادكردنی پەرلەمانتاری جەهەپەیی موستەفا باڵبای لەلایەن دادگەی سزای گرانی ئیستەنبوڵەوە، پارێزاەرانی پەرلەمانتارانی بەدەوپە ئیرماك، سارییڵدز و ئاكتاش داوایانكرد سێ پەرلەمانتارە گیراوەكەی بەدەپە كەمال ئاكتاش، سەلما ئیرماك و فەیسەڵ سارییڵدز ئازاد بكرێن كە لەسەر دۆسیۆەی كەجەكە دەستگیركراون و دادگەش ئەو بڕیارە رەتكردبۆوە. دواتر پارێزاران تانەیان لەو بڕیارەی دادگەدا و ئیعرازنامەیەكیان نووسی.
پارێزەرانی پەرلەمانتارانی بەدەپە دەلێن بەهۆی ئەوە ماوەیەكی درێژ بەندكراون و وەكو پەرلەمانتار هەڵبژاردراون بۆیە پێویستە ئازاد بكرێن؛ بەڵام دوای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن داواكاری گشتی دۆسیەكە دیسان ئەو داوایەی رەتكردەوە.
دادگە بڕیاری بەردەوامی بەندكردنی ئەو سێ پەرلەمانتارەی بەدەپە كەمال ئاكتاش، سەلما ئیرماك و فەیسەڵ سارییڵدز دا.