Abdullah Shukur
02 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
ئەنقەرە
لە دوای سەردانەکەی بۆ شاری دیاربەکر، سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، گرتەی ڤیدیۆی کچێکی کورد بە ناوی کوبرا ھیلال لەکاتی وتنەوەی سروودی نیشتمانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە.
دوێنێ داودئۆغڵو لەگەڵ ھاوسەرەکەی، سارە داودئۆغڵو ھەروەھا چەند بەرپرسێکی دیکە سەردانی شاری دیاربەکری کرد.
داودئۆغڵو لە کاتی سەردانەکەی بۆ لقی ئاک پارتی لە شاری دیاربەکر کچێکی بچووکی کورد بە ناوی کوبرا ھیلال سروودی نیشتمانی بۆ داودئۆغڵو خوێندەوە و لە بەرامبەر ئەمەشدا داودئۆغڵو خەڵاتی پێشکەش کرد.
داودئۆغڵو ڤیدیۆی کوبرای لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە "جوانترین خەڵات کە لە دیاربەکر بە من درا، وتنەوەی سروودی نیشتمانی بوو لە لایەن کچێکی کورد بە ناوی کوبرا ھیلال، چاوەکانی ماچ دەکەم و دەستخۆشی لە خێزانەکەی دەکەم".