Efsa Çağla Yavuz
13 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2026
لە ئۆپهراسیۆنێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە بۆ سەر تۆڕی تاوانکاری عەلیهان کوریش ٣٠ تۆمەتبار دەستگیرکران، کە عەلیهان کوریشیان لهنێودایه کە بانگەشە ئهوه دهكرێت سهرۆكی تۆڕەکە بێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی "دروستكردن و ئیدارەدانی تۆڕی تاوانکاری، ئەندامبوون لە تۆڕی تاوانکاری، سپی کردنەوەی پارهی دهستكهوتوو لە تاوان، فێڵکردن له دامەزراوە گشتییەکان و سەرپێچیکردنی یاسای باج" ڕاپۆرتی ماساک (MASAK) سەبارەت بە تۆمەتباران و کۆمپانیاکانی سەربە تۆڕە تاوانکارییەکە ئامادە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتهكه دهركهوتووه كه قەبارەی مامەڵە داراییەکانی زۆربەی کۆمپانیاکانی سەربە تۆڕەکە دوای ساڵی ٢٠٢٠ بە شێوەیەکی دیار زیادیان کردووە و، کۆمپانیاکان پرۆسەی دابەشکردن و گواستنەوەیان ئەنجامداوە و، کۆمپانیا نوێیەکان بە سەرمایەیەکی زۆر بەرز دامەزراون و لە پارێزگا و بواری چالاکی جیاوازدا کاریان کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ژمارهیهك کۆمپانیا جگە لە سەرمایە هیچ سەرچاوەیەکی دیکەیان نەبووە و بازرگانی چالاکیان ئەنجامنەداوە، بەڵکو دارایی هاوبەشەکانیان فەراهەم کردووە تا تۆڕە تاوانکارییەکە بەم ڕێگایە ڕێگریی بکات لە دەستگەیشتن بە تۆمارەکان و بەدواداچوونی مامەڵە داراییەکان قورس بکات.
ههروهها له ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دهركهوتووه كه وەرگرتنی هاوکاری دارایی لە ڕێگای دامەزراوە جیاوازەکانی پارەدانەوە لە زۆربەی کۆمپانیاکاندا ئهنجامدراوه و، هاوبەشەکان بڕێکی زۆر پارەی کاشی سەرچاوە نادیاریان خستووەتە ناو کۆمپانیاکانەوە و بۆ زۆرکردنی سەرمایە بەکاریانهێناوە.
دوای بهدواداچوون و دهستنیشانكردنی ئهو ڕێگا نایاساییانهی ڕێكخراوهكه ئهنجامیداون، ئۆپراسیۆنێکی هاوکات بۆ سەر تۆڕی تاوانکاری عەلیهان کوریش لە ١٧ پارێزگا، بەتایبەت ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و ئەنتاڵیا ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا بڕیار دەستگیرکردن بۆ ٤٩ تۆمەتبار دهركرا و دهركهوت بەشێکیان لە دەرەوەی وڵاتن، ههروهها بڕیاری گەڕان و دەستبەسەرداگرتن لە ٤٣ ناونیشانی گومانلێكراوانی ڕێكخراوهكه و ٨٠ ناونیشانی سەربە ٣٣ کۆمپانیا درا.
لە کۆی ٤٩ تۆمەتبار لە ئۆپراسیۆنەکاندا ٣٠یان دەستگیرکران کە عەلیهان کوریشیان لهنێودایه، هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ١٠ تۆمەتبارەکەی دیکە بەردەوامه.