Sinan Balcıkoca,Sergen Sezgin
16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره/چاناككاله - AA
"پردی چاناككاله ١٩١٥" كه یه‌كه‌مین پرده كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌ورووپا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه جگه له كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رێگاوبانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ژێرخان و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی توركیا، هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و ١٠٠ كارمه‌ند به به‌كارهێنانی ٧٤٠ ئامێر و ئامرازی بیناسازی كاری تیادا ده‌كه‌ن.
كاركردن له پرده‌كه كه ئیستانبوڵ به چاناككالهوه و دواتر به باكووری ئیجه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه چه‌ند رۆژێكی ماوه بكرێته‌وه و یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره گرنگه‌كانی توركیا، به‌چڕی به‌رده‌وامه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ١٨ی ئادار پرده‌كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان بكرێته‌وه.
ئەم پردە کە بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە پێی دەگوترێت "پردی هێماکان"، ئەندازیارییەکی ورد و ناوازەی هەیە و "درێژترین پردی مەودا مامناوەندە لە جیهاندا"، ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری نێوان هاتن و چوون بۆ هه‌ردوو به‌ری كیشوه‌ره‌كه به فهریبۆت، كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ شه‌ش خولهك.
ئۆتۆبان و پردی چاناككاله ١٩١٥ له رێگای پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وشكانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی و هێڵی ئاسنین و به‌نده‌ره‌كانی ناوچه‌كانی مارمارا و ئیجه كه پێشكه‌وتووترین ناوچه‌ی گه‌شه‌سه‌ندووی ئابووری توركیان و به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی توركیا له‌و ناوچانه ده‌ژین دروست ده‌كات. به‌مه‌یش ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت پلانێكی هاوسه‌نگ بۆ پێویستیی پیشه‌سازیی هه‌ستی پێ بكرێت و ئابووری زیاتر گه‌شه بكات له‌م ناوچانه.
لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا پردێکی هەڵواسراو، دوو بەستەرەوەی ئەمسەر و ئەوسەری پردەکە بە شەقامەکەوە، دوو راگری کۆنکرێتی، شەش پردی بچووک کە لە بەشی خوارەوەدا وەک شەقام بەکاردێن، شەش پردی جوڵاو، ٤٣ پردی پەڕێنەوە، ٤٠ تونێلی تایبەت بە پەڕێنەوە، ٢٣٦ کڵاورۆژنە لە شوێنە جیاجیاکانی پردەکە، ١٢سوڕانەوە، چوار شاڕێی سەرەکی، دوو ناوەندی میکانیکی ئۆتۆمبێل و پێنج وێستگەی کۆکردنەوەی کرێ، دروست کراون.
لە پاڵ مەودای نێوان دوو پایەکەدا لە هەر لایەکەوە دوورییەکی ٧٧٠ مەتریی هەیە، هەروەها لەڕێی دوو بەستەری ٣٦٥ و ٦٨٠ مەترییەوە پردەکە بەستراوە بە شەقامەکەوە، بەم شێوەیە کۆی درێژی "پردی چاناككاله ١٩١٥" چوار هەزار و ٦٠٨ مەترە.
بەرزی پردەکە دەگاتە سێ مەتر و نیو و لەڕێی شریتی "٢x٣" خزمەت بە هاووڵاتییان دەکات، هەروەها لە هەردوو لای شەقامەکانی سەر پردەکەوە رێگای پیادە دروست کراون.
- "چوون له به‌ری ئه‌ورووپاوه بۆ به‌ری ئاسیا و له به‌ری ئاسیاوه بۆ به‌ری ئه‌ورووپا ده‌بێته شه‌ش خولهك"
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی پردی چاناككاله ١٩١٥، ئاڵپه‌ر عالهمدارئۆغڵو رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی پێنج ساڵه له ناوچه‌كه ده‌ژی و له‌و ماوه‌یه‌یشدا رۆژانی ته‌مومژ كێشه له هاتوچۆ له ده‌ریادا رووی داوه و له پشووی هاوین و رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌یش لهریزوهستانی ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتووه‌ته ٧-٨ كیلۆمه‌تر.
ئاڵپه‌ر عالهمدارئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پرده‌كه ته‌واوی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات و گوتی: "دوای ته‌واوبوونی پرده‌كه چوون له به‌ری ئه‌ورووپاوه بۆ به‌ری ئاسیا و له به‌ری ئاسیاوه بۆ به‌ری ئه‌ورووپا ده‌بێته شه‌ش خولهك، به‌م هۆیه‌وه سوپاسی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ئێمه ره‌خساند، هه‌روه‌ها سوپاسی ته‌واوی كارمه‌ندانمان و ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌م كه سپۆنسه‌ری پڕۆژه‌كه‌یان كردووه".