وان
رۆژی ٢٣/١٠/٢٠١١بوومە لەرزەکەی بەگوڕی ٧.٤ ناوەندی شاری وان و شارۆچکەی ئەردیشی لەراندەوە. لەئاکامدا ٤٧٧ کەس گیانیان لەدەستداو بەھەزاران کەسی دیکە بریندار بوون، بێجگە لەزیانێکی ماڵی زۆر.
ئەو کەسانەی لەو کارەساتە سروشتییە رزگاریان بووە، چیرۆکی ئەو رۆژە دەگێڕنەوە.
وەیسەڵ ساغڵەم بەر لە بوومە لەرزەکەی بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆ خێزانەکەی دابین بکات، لە باڵەخانەیەکی شارۆچکەی ئەردیش کاری کڕین و فرۆشتنی شوقەی دەکرد. لەگەڵ روودانی بوومە لەرزەکەی ٥٤ کەس لەناو ئەو باڵەخانەیە گیانیان لەدەستدا، وەیسەڵ بەو جۆرە چیرۆکی کارەساتەکە دەگێڕێتەوە: "ئەو رۆژە لەسەر کاربووم، لەدوای بوومە لەرزەکەی بەرەو ماڵی خۆمان ھەڵاتم. بینیم ھەموو شتێک سەروبن بوووە دارو پەردو کەوتوون بەسەر یەکدا. ھەوڵمدا شتێ بە شتێ بکەم بەڵام تازە ھیچم پێ نەکرا منداڵەکانم بینی کەوتبوونە ژێری سەقف و دیواری داڕماوەوە."
ئەو بریندارانەی لەژێر باڵەخانە و ماڵەکان دابوون، دوای ئەوەی بەمانگان چارەسەرکران، لەگەڵ ئەو کەس و کارانەی بە ساغی رزگاریان بووە، ژیان بەسەر دەبەن، ئەو کەسانە باسی سەبردەی ئەو رۆژەیان بۆ AA کرد.
وەیسەڵ لەو رووداوەدا ماڵباتەکەی قوربانی زۆریاندا گوتی: "ئەو رۆژە لەسەر کاربووم، لەدوای بوومە لەرزە بەرەو ماڵ رامکرد. سەیرم کرد ماڵ تەخت بووە. ھەوڵدەدەم شتێ بە شتێ بکەم، ھیچم لەدەست نەھات منداڵەکانم لەژێر کاولەدا دامابوون. شوکر بۆ خوا تیمەکانی فریاگوزاریی ھاتن ژنەکەمیان بە برینداری رزگارکرد. کوڕێکم بە ھەلیکۆپتەر بەرەو ئەرزڕوم گواسترایەوەو کچەکەشم گیانی لەدەستدا بوو، ھەردوو برازەکەم ئەو رۆژە لە ماڵی ئێمە بوون، یەکێکیان بە برینداری رزگارکرا، بەڵام لە رێگا گیانی سپارد."
وەیسەڵ بەردەوما بوو: "دوای پێنج رۆژ چاوەڕوانی، تەرمی منداڵێکی دیکەم دۆزرایەوەو بەخاکمان سپارد."
ساغڵەم، دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ شاری وان، بۆ لەبیرکردنی ئازاری منداڵە لەکیسچووەکانی، لەگەڵ ژنەکەی بڕیار دەدەن منداڵی دیکەیان ببێ ، دوای ئەوەی کچێکیان دەبێت ناوی سومەیەی لێدەنێن.
ئەو ماڵەی تازەی کڕیبوو، بووە گۆڕستانی منداڵەکانی
ساغڵەم، لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێ، بەر لەبوومە لەرزە شوقەیەکم بۆ منداڵەکانم کڕی بۆ ئەوەی باشتر بژین: "تازە ھاتبووینە ئەو شوقەیە، پێموابوو ئیتر منداڵەکانم ئاسوودە دەبن، چووزانم ئەو شوقەیە دەبێتە گۆڕستانی منداڵەکانم؟ لە رابردوو بۆ منداڵەکانم کارم دەکرد، بەڵام حەوسەڵەی پێشووم نەماوە."
ھەروەھا عەلی جان ساغڵەم تەمەن ١٦ ساڵ باسی رۆژیبوومە لەرزەکە دەکات، دەڵێ کە لەگەڵ بوومەلەرزەکە روویدا سەری سوڕماوە کاتێ بینی باڵەخانەکە بەسەریاندا دەڕوخێ. ساغڵەم بەھۆی بوومەلەرزە، لەگەڵ دایک و خوشکو براکانی، ھەروەھا ئامۆزا و کچی دراوسێیان دەکەونە ژێر دارو پەردووی داڕماوەوە، دوای ھەشت سەعات تیمەکانی فریاگوزاریی رزگارییان دەکەن.
عەلی جان گوتی: "دوای مانگ و نیوێک لە ئەرزڕوم چارەسەرم بۆ کرا، دوای ئەوە لە مووش درێژەم بە چارەسەریدا. لە گەبزەش چارەسەری سروشتیم بۆ کراو و گەڕامەوە بەر خوێندن."
موراد ساغڵەم، ئەو رۆژە لەژێر باڵەخانەی ماڵیان لەچایخانەیەکدا کاری کردووە، دەڵێ لەبەر ئەوەی رۆژی یەکشەممە بوو، کڕیارێکی زۆر لە چایخانەکەدا بوون: "دوای ٣٣ سەعات لەژێر باڵەخانەکەدا رزگاریان کردم، مانەوە لە ژێر باڵەخانەیەکی داتەپیودا، ھەستێکی زۆر جیاواز دەدا بەئینسان. ھێشتا بەو ھەستەوە دەژیم. قاچێکم بەھۆی بوومەلەرزەکە لەدەستدا. لە رووی مەعنەویەوە دەستەکەوتم ھەیە، بەڵام زیانی ماددیم زۆر زۆرترە. لەژێر باڵەخانە ئازارم نەدەکێشا، بەڵام کەسانێک ھەبوون ھاواریان دەکرد. دوعام بۆ ئەوانە دەکرد، ئازاری ئەوان بۆ من ئازارێکی گەورەبوو."