Barış Kılıç
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئهقنهره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره دۆسیه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتارانی وانی هه‌ده‌په، ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان و له‌زگین بۆتان به‌تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، ئاماده‌كردووه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی كردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه "هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتارانی وانی هه‌ده‌په له خولی ٢٦دا، ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان و له‌زگین بۆتان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نووسین و وێنه‌ی پشتیوانیكار له رێكخراوی تیرۆریستییان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه سوپای توركیا به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی وڵات و خۆشگوزه‌رانی دانیشتوانی ناوچه‌كه له عه‌فرینی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له دژیان ئه‌نجامده‌دات و به تۆمه‌تی 'پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی' دۆسیه له دژیان كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه".