Sangar Hamad Azeez
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
دیاربەکر - AA
لە شارۆچکەی کایاپینار سەربە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی داڕمانی شوێنکارێک کە ژێرەوەی کرابووە ژێرزەمینی نهێنی بۆ کاڵای قاچاغ، دوو ئافرەت بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی کایابیناری سەر بە دیاربەکر شوێنکارێک داڕما کە ژێرەوەکەی بە نهێنی کرابووە ژێرزەمین.
لە کاتی داڕمانی شوێنکارەکەش، دوو کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بەناوەکانی دکتۆر سوزان کودای باڵک و ئۆزلەم دویماز کە لەسەر شۆستەی ئەو شوێنکارە دەڕۆیشتن، کەوتنە چاڵی دارمانەکەوە.
دەستبەجێ تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دوو ئافرەتەکە کە بریندار بوون گەیەندرانە نەخۆشخانە.
هاوکات ساتی داڕمانی شۆستەکە و کەوتنە خوارەوەی دوو ئافرەتەکەش لە کامێرای چاودێری ناوچەکە تۆمار کرا.