Abdullah Shukur
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
دیاربەکر
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شارۆچکەی لیجە سەربە پارێزگای دیاربەکر دوو سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا کە لە ٥ی ئادارەوە لە باکووری شارۆچکەکەکانی لیجە، کوڵپ و هانی و ھەروەھا ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای بینگۆل، لە دژی چەکدارانی پەکەکە دەستی پێکردووە، بەردەوامە.
لەمیانی بەڕیوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە شەڕ و پێکدادان روویدا و لەئاکامدا دوو سەربازی سوپای تورکیا برینداربوون، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە دیاربەکر، هەردوو سەربازەکە گیانیان لەدەستدا.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کوژران.
ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکە بەردەوامە.