Ömer Koparan,1 23
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
عه‌فرین - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، سوپای سووریای ئازاد كه‌مپێكی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد.
دیمه‌نی پێكدادانی سه‌ختی نێوان سوپای سووریای ئازاد و چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له نزیك گوندی ئۆرمانڵی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌ران كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین له لایه‌ن كامێراكانی ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه تۆمار كران.
دوای پێكدادانه‌كه سوپای سووریای ئازاد توانی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات و بچێته ناو ئه‌و شوێنه‌ی وه‌ك كه‌مپ به‌كارده‌هێنرا و ئه‌و چه‌كدارانه‌ش كه له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا بوون له چالاكی خران.
له گۆڕه‌پانی كه‌مپه‌كه‌دا، ناوی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان "ئاپۆ" نووسرابوو و سه‌ری مرۆڤ له شێوه‌ی سه‌ری ناوبراو له‌سه‌ر گاشه‌به‌ردێك هه‌ڵكۆڵدرابوو، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌مپه‌كه یه‌كه‌كانی سوپای سووریای ئازاد ئه‌و به‌شه‌ی گاشهبهردهكهیان تێكدا كه وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵدرابوو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر ئاڵا و به‌ڵگه‌نامه‌یش دۆزرانه‌وه.