Mustafa Hatipoğlu,Zeynep Yeşildal,Başak Akbulut Yazar
08 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2024
ئیستانبوڵ - AA
لەو دیمەنە نوێیانەی سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی بەردەم کۆشکی دادی ئیستانبوڵ لە ناوچەی چاغڵایانی شارەکە دەستکەوتووە، ساتی تەقەکردن لە دیلفیراز کاراتاش کە گیانی لەدەستدا، ڕاکردنی هاووڵاتیان و ساتی هەڵاتنی تیرۆریستەکان بەدیدەکرێت.
دیمەنی نوێی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە شەشی شوباتدا لە دادگای ئیستانبوڵ ڕوویدا، بڵاوکرایەوە.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەمرە یایڵا و پنار بیرچۆک غازی تون دەکەن بە دەموچاوی ئەو پۆلیسەی داوای ناسنامەیان لێدەکات و دواتر تەقەدەکەن.
هەروەها لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە بەهۆی دەنگی تەقەکانەوە هاووڵاتیان دەکەونە ترس و دڵەڕاوکێوە و ڕادەکەن، پۆلیسێکیش کە بە تەقەی تیرۆریستان برینداربووە بەرەو دادگاکە ڕادەکات تەقە لە تیرۆریستان دەکات کە شوێنی کەوتوون.
لە کامێراکانی چاودێریدا ئەوەیش دەرکەوتووە کە دیلفیراز کاراتاش بەهۆی پێکانی پشتی بە گوللەی تیرۆریستان دەکەوێتە سەر زەوی و، پاشان دوو تیرۆریستەکە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە ڕادەکەن و هەڵدێن.