ئەنقەرە
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا یاڵچین ئاكدۆغان لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی بەڕێوبەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ھەدەپە لەبارهی قۆناغی چارەسەری بە گرینگ دەزانم. ھەر وەك پێشتریش ئاماژەی پێدراوە ئامانجی سەرەكی پڕۆسەكە بەندە بە جێبەجێكردنی بڕیاری راگرتنی چاڵاكییەكان. ھەموو كردەوە توندوتیژییەكان پێویستە بە ناوی (چالاكی تیرۆری) لێكدانەوەی بۆ بكرێت. بۆ سەركەوتنی پڕۆسەكە پێویستە كۆتایی بە رێگرتن لە خەڵك، سوتاندنی ئۆتۆمۆبێل و سەرجەم چاڵاكییە توندوتیژییەكان بھێنرێت".
له كۆبوونهوهی جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان لهگهڵ بەڕێوەبەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەبارەت بەوهی كه لایهنیكی سێیهمی دهرهوه بهشداری پرۆسهی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بكات، گوتی: "ئەو پڕۆسەیە ناوخۆییە، تورکیا بە ئیرادەی خۆی ئهو قوناغهی دروستكردووه، بە ھەوڵێکی راستی دانانێن کە لایەنی سێەم، یان گروپ و ھەر میکانزمێکی دیکە لە دەرەوەی تورکیا بێتە ناو ئهو پرۆسهیهوه، تورکیا بەپێی توانا و ئیرادەی خۆی بەردەوامی بە پڕۆسەکە دەدات".