ریزە
سەرۆکی یانە وەرزشە شاخاوییەکانی ئیکسترەمە تورک گورکان کۆسە رایگەیاند: "بە مەبەستی ناساندنی ناوچەی رێزە لەگەڵ گروپی وەرزشوانانی یانەکەمان سەردانی دەریاچەی سەھۆڵ لە چیای ئۆڤیت ی ھەرێمی ریزەمان کرد و لە ژێر بەفردا دەستمان بە یاری کانۆ کرد."
گورکان کۆسە گوتی: "بەشێکی رێگاکەمان بە پاسکیل بڕیوە و بەشێکی دیکەشمان بێ بەکارھێنانی ھیچ جۆرە ئامرازێکی گواستنەوە بڕیوە و گەیشتینە لووتکەی چیای ئۆڤیت و دواتر لە دەریاچەی بوزول لە ژێر بەفردا دەستمان بەیاری کانۆ کرد."
کۆسە لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی خۆیدا ئاماژەی بەوە دا ئەوان ویستوویانە بەو چالاکییەی سەرنجی خەڵک بۆ سروشتی جوانی ناوچەکە و وەرزشکردن لەگەڵ سروشتی ناوچەکەدا رابکێشن.