Yasin Dikme,1 23
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئورفا - AA
پارێزگای ئورفا رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له راستییه‌وه كه گوایه رووداوه‌كانی سروج كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه.
پارێزگای ئورفا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌درێت لێكۆڵینه‌وه‌کانی كارگێڕی و یاسایی له دۆسیه‌ی رووداوه‌كانی ١٤ی حوزه‌یران له شارۆچكه‌ی سروج كه هێشتا به‌رده‌وامه به هه‌ڵه و به‌لاڕێدا ببردرێن و تیایدا هاتووه "هه‌موو رێوشوێنێك گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام و ئاسایشپارێزراودا به‌ڕێوه‌بچێت له سروج و پارێزگاری ئورفا، عه‌بدوڵڵا ئه‌ره‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شارۆچكه‌كه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "با هاووڵاتییانمان ئاسوودە بن. ئەو هەواڵانەی سەبارەت بەوەی کەسانێک لە رووداوەکەی شارۆچکەی سروج-دا گیانیان لەدەستداوە، دوورن لە راستییەوە".