Sarp Özer
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان لە رووداوی تێکشکانی ھێلیکۆپتەرە سەربازییەکەی دوێنێی بەدلیس، ئەوە دەردەخەن كە ئاسەواری ھیچ تەقینەوە یان سووتانێک لە ناوچەی پارچەکان نەبینراوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، راگەیەندراوێکی لە بارەی رووداوی تێکشکانی ئەو ھێلیکۆپتەرە سەربازییەی کە دوێنێ لە شارۆچکەی تاتوانی سەر بە پارێزگای بەدلیس کەوتەخوارەوە بڵاوکردەوە، کە تێدا ھاتووە:
"لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەدوای رووداوی تێکشکانی ھێلیکۆپتەرەکە، لە شوێنی پارچەکانی ھێلیکۆپتەرەکە ھیچ نیشانەیەکی تەقینەوە یان سووتان نەبینراوە. لەپێش جوڵەی ھێلیکۆپتەرەکە، زانیاری ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە ھیچ دۆخێکی کەشوھەوای نەرێنی لەسەر چالاکییەکانی ئەو ھێلیکۆپتەرە لە تاتوان نەبووە. لەژێر رۆشنایی زانیارییە سەرەتاییەکاندا ئەوە دەرکەوتووە کە رووداوی تێکشکانە بەھۆی گۆڕانی لەناکاو لە کەشوھەوا و لە ئەنجامی خراپیی کەشوھەواوە بووە".
راشگەیەندرا کە " تیمی تایبەت بە رووداوی تێکشکان سەربە ھێزە وشکانییەکان، گەیشتنە ناوچەکە. لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە وردە تەکنیکییەی کە تیمی تایبەت بە رووداوی تێکشکان ئەنجامیدەدات، دەرەنجامی کۆتایی دەردەکەوێت".