Zafer Fatih Beyaz
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو ئه‌و ئاڵنگاری و هه‌ڕه‌شانه تاوتوێ كراون كه له میانی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ئابووریی گونجاو به ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كانی، به‌ره‌وڕووی وڵاته‌كه بوونه‌ته‌وه و ره‌نگه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا لە کۆشکی سه‌رۆكایه‌تی کۆماری کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش ئەنجوومەنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە کراوە و هاتووە: "ئه‌و ئاڵنگاری و هه‌ڕه‌شانه تاوتوێ كران كه له میانی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ئابووریی گونجاو به ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كانی، به‌ره‌وڕووی توركیاوه بوونه‌ته‌وه و ره‌نگه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە مكوڕیی له گه‌یشتن به ١٠٠هه‌مین ساڵه‌ی كۆماری تورکیا، هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له ئابووریشدا جه‌ختی لێكرایه‌وه.
دەربارەی پەیوەندییەکانی تورکیاش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هاتووە: "گوزارشت له لایهنگرییمان بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی نێوان دراوسێیانمان له باكوور له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاك، كراوه".
لە راگه‌یه‌ندراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا، ئاماژە بەوەش دراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له گرنگیی ئه‌وه كرایه‌وه كه ئه‌رمینیا وه‌ک ده‌رفه‌ت له‌و ده‌ستی ئاشتییه بڕوانێت كه بۆی درێژ كراوه، پابه‌ندی ته‌واوه‌تی ئاگربه‌ست و هاریكار بێت .
باس لەوەش کراوە کە لە کۆبوونەوەکەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا جه‌خت له پێویستی دووربوون له هه‌ر هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا به‌شێوه‌ی یاسایی و هێمنی به‌رێوه‌بچن، كراوه‌ته‌وه و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كراوه دژی ئه‌وانه بوه‌ستێته‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن پێواژووه‌كه (هه‌ڵبژاردنی لیبیا) بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاربهێنن.