Ali Kemal Akan
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
سوپای تورکیا رایگەیاند لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا هەزار و 595 تیرۆریست لە چالاکی خراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەنراوێکدا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، ئهمڕۆ 44 ئهندامی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لەنێو براون کە وەک پەناگە، حەشارگە و جبەخانە بەکاریان دەهێنان.
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا هەزار و 595 تیرۆریست لە چالاکی خراون.